ON MY OWN

ON MY OWN

و به نام گناه که ثابت میکند تو آدمی و او خدا

چەند هۆنڕاوە له مامۆستا شەپۆل ئاتەش پووش

زە لكاو

ئستێ نییە

تاوێ دیش نا...

ڕۆژانێكە
نەیارانی ئەم وڵاتە
مڵە ئاسا لە لە ڕەگ دەدەن
درێشۆكەی پڕلەژاریان
ددانی لەگوێن مشاریان لەكاردایە
بۆو مە بەستە
پیلانی زۆر
بە هەمە جۆر
بۆو نەمامانەی نەوڕە سن
بۆوپیرەدارە ی دەوە سن

دوێنێ كانە
هەر لەم شوێنە
گووزەرم كەوتە كۆڵانێ
لە خۆ دابوم
بیرم لە چی دەكردەوە
جاخوا هەر بۆخۆی دەزانێ
مەلی بیرم سڵەی كردو
دونیای پڕخۆزیام بیر چۆوە
دیتم چوار دانە نەو نەمام
دوكەڵی ڕەش وەكو سووتمان
بۆسۆی تیاچوونیانم بینی

هەر منیان دی لاترە یان بەست
یكیان سووك كەوتە سەر عەرزی
چی ببینم چی وەگێڕم
دڵ دەلەرزی
هاوار هەی داد
لەم بەڵایە!
سووچی كێ یە؟
بۆچی وایە ؟
ئەمیان ...وەك مەلی باڵ بەسراو
تلی خواردو...لێم هاتە جوواو
چاوی پڕلەهیوای لێڵ و،
گوڵی كوڵمی سیس و ژاكاو،
هەرچی كردی ، 
نەیئەتوانی
هەر نەیدەزانی چی دەووت
بە بۆڵە بۆڵ
بە ورتە ورت
نەكەی پێت وابێ نەخۆشم 
بڕۆ واز بێنە سەرخۆشم

پێمگووت دەی هەستە ڕاست بەوە
ئە غیاربەوە
ڕەگ وڕیشەت لە ناو چووە
بەسە هەتاكەی ملكە ژی 
قۆڵت هەڵماڵە خەبات كە
تێبكۆشە خۆشە خۆت ڕزگاركە
بێنەوە بیر
تۆ ڕەسەنترین نەتەوەی
لەسەر پنجی خۆت شین بەوە
كوانێ ئەوەی
دەبوو ئەتۆ هەنگاوێكت
دڵی نەیاربتەزێنێ 
دەبوو تۆدەست ومەچە كت
نەمامی شادی بڕوێنێ
خاوەن دیرۆكی دێرینی
چەند زێڕینە،پێوەت دەلكێ
هەزاران..ساڵ 
خاوەن دیار
چەند زێڕینە پێوەت دەلكئ
هەزاران ساڵ ،
ژیان ،ژیار

چاوم لەتۆیە تۆش خۆمی
تۆ داهاتووی 
تۆئەوڕۆمی
لەگەڵ تۆمە ئەتۆ گەنجی
نەكەی دڵمەند بی بڕەنجی
نیشتمان چاوی لەتۆیە

دڵم لێواو لێوی خەمە
سەرم تەمە
دادەی ڕابە
چەندی وەجووڵێی هەركەمە

ها!ها..تەوە بیرم
لەخەوام بۆیە یەخسیرم
منم ئاوا لەوناو داوە
منی گەنج و
ئەو گێژاوە
مادام ڕۆڵەی كەیخوسرەوم
نەوەی میدیام
خاوە ن ڕابردوی دێرینم 
هەزاران ساڵە والێرەم
پارێزەری ئەم وڵاتەم
سەرم گۆبۆو
سنگم قەڵغان
ئە وەتانێ بڕوانە
بەگژ مۆغۆل داچوومەوە
لە گەڵ ئەڤغانا جەنگاوم
چۆن هولاكۆم بەزاندووە و
تەیموری لە نگم ڕاوناوە
باوەڕ ناكەم هەڵخەڵەتێم
كوانێ دەكەومە ئەوداوە
چۆن دەچمە ناو ئەو زەلكاوە

چاوێك بكە لەو قەتارە
وەكو ڕێگای كاكێشانە 
دوابە دوای یەك شەنگەسوارە
دەنگ هەڵدەبڕم
لە مەیدانم
لە ناو جەرگەی گۆڕە پانم
ئەو دیاردەیەو
ئەوانی دیش
وەك ڕابردوو
دەیكەمەوە بڵقی سەرئاو
ئەمجارە
خاوەن بیرۆكەم
بیرو هزرم دەخەمە كار
دژبە دەرمانی بێهۆشكەر 
دژبەم بەڵا پڕ ئازارە
دژ بە نەیار
دژ بەهرچی نالەبارە
دژ بە هرچی نالەبارە

(شەپۆل) ئاتەش پووش
بەهاری١٣٧٩ ی هەتاوی

 

 


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


All About Me :)

خان و خادم دیدم و مخلوق خالق ندیدم.
خاتون و خواجه دیدم و خالق مخلوق ندیدم.
اما هرچه را که ندیدم در چشمان کور عالم دیدم.
......................................
بر احساس ضرب خورده ام و سوار بر جسم باکره ام
میتازم از این قیل و قال تنهایی به سوی بیابانی نمادین
که هرچند دخترانش از خاک اند و خار اما می ارزند به صد گلبرگ و رنگ دختران خزان
-Sako-

Join Us

Join us in YouTube Join us in Telegram

documentary

    مستند سرای هیمن


    مستند سرگذشت محمد اوراز